زه‌ریف به سه‌ردانێكی 3 رۆژه دێته عێراق
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی، به سه‌ردانێكی سێ رۆژه دێته عێراق و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌له‌فزیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی، له سه‌ر بانگهێشتی عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له عێراق، بۆ به‌شداریكردن له سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستی و نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی شوێنكه‌وتووانی ئه‌هلی به‌یت، تارانی پایته‌ختی ئێرانی به‌ره‌وه به‌غدا به‌جێهێشت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی ئێران، "بڕیاره سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف بۆ عێراق بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ بخایه‌نێت و كارنامه‌كه‌ی بریتییه له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران".
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئێران بۆ به‌غدا له كاتێكدایه كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ لێدوانی توند به‌رامبه‌ر ئێران ده‌دات و ئه‌مڕۆش به بڕیارێك هه‌نارده‌كردنی وزه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی قه‌ده‌غه كرد.
PM:11:06:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت