زیاد هاشمی: تره‌مپ سزای ئێرانی دا، به‌ڵام عێراق زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه
وێستگه‌نیوز-
زیاد هاشمی توێژه‌ری ئابووری عێراقی و راوێژكار له بواری ئابووری گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "(چیتر غازی ئێران بۆ عێراق نه‌ما) تره‌مپ به‌ڵێنی دا و هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد، و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هه‌ر كاتێكدا بێت سزای راسته‌وخۆ به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه عێراقیانه‌دا بسه‌پێنێت كه به‌شدارن له قاچاخچێتی نه‌وتی ئێرانی و دۆلاری عێراقی!".
زیاد هاشمی ده‌ڵێت: "ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه له چوارچێوه‌ی واژۆكردنی یاداشتێكی تره‌مپدا هات كه سزای ئابوری توندی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و رێگری لێده‌كات وزه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، ئیتر نه‌وت، غاز یان كاره‌با، بێت!".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌رچه‌نده ئه‌م گه‌مارۆیانه ئاڕاسته‌ی ئێرانه، به‌ڵام عێراق یه‌كه‌م وڵاته كه له‌ئه‌نجامی وابه‌سته‌یی زۆر و پشتبه‌ستنی به غاز و كاره‌بای ئێرانی، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بێت".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "له ئێستادا عێراق هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی نییه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی غازی ئێران، كه‌سیش نازانێت چۆن له هاویندا خواستی زۆر له‌سه‌ر غاز پڕده‌كاته‌وه؟! بۆیه پێشبینی ده‌كرێت هاوینی داهاتوو هاوینێكی زۆر گه‌رم و ناوازه بێت له‌ڕووی كه‌می كاره‌با و غازه‌وه!".
ده‌شڵێت: "نابێت به‌شداریی هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی له به‌قاچاخبردنی نه‌وتی ئێران له‌بیر بكه‌ین، به‌پێی به‌ڵگه و ڕاپۆرته‌كان كه نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر نووسیومه، كه عێراق ده‌خاته لێواری سزای نزیك به‌سه‌ر قه‌واره‌كان و سنوورداركردنی ڕاسته‌وخۆی جوڵه‌ی دۆلار!".
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه پێیوایه كه "ئه‌وه‌ی تره‌مپ كردی چاوه‌ڕوانكراو بوو و چه‌ندین جار هۆشداری زۆر ده‌ركرا بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی عێراق، به‌ڵام وا دیاره (ناشتنی سه‌ر له‌ناو خۆڵدا) تاكه ستراتیژ بێت بۆ ئه‌م حكومه‌ته بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان و هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكا!".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌رچه‌نده هاوڵاتی متمانه‌ی زۆر به‌و كارانه نییه كه سیسته‌می سیاسی ئه‌نجامی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مه نایپارێزێت له ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه و ده‌رئه‌نجامه ئازاربه‌خشه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه دژ به به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییه‌كانی!".
زیاد هاشمی راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه هاوڵاتی ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ رێكخستن و گونجاندنی دۆخی ژیان و دارایی و كاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پێداویستی قۆناغێك كه ره‌نگه سه‌خت بێت، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات له‌و ئاسووده‌ییه‌ی ئێستا تێیدایه ده‌ربچێت و هه‌وڵبدات بۆ پاراستنی مافه‌كانی خۆی و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری!".
PM:10:18:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت