دادگای فیدراڵی: بڕیاره‌كانمان یه‌كلاكه‌ره‌وه و مولزه‌من
وێستگه‌نیوز-
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی به فه‌رمانه وه‌لائییه‌كانیشه‌وه؛ یه‌كلاكه‌ره‌وه و پابه‌ندكه‌رن بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5ی شوباتی 2025 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی دایه‌وه و رایگه‌یاند كه "به‌گوێره‌ی ماده‌ی 94ـی ده‌ستووری كۆماری عێراق، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه و پابه‌ندكه‌رن بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌گشتی، ئه‌و ده‌قه‌ی ماده‌كه‌ش هه‌موو فه‌رمان و بڕیاره‌كانی ده‌رچوو له دادگاكه ده‌گرێته‌وه، به فه‌رمانه وه‌لائییه‌كانیشه‌وه".
دادگای فیدراڵی ده‌ڵێت: "ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌ستوور، سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی له تانه‌لێدان پاراستووه و هه‌موولایه‌ك پابه‌ندكراون به جێبه‌جێكردنیان".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ده‌ستوور به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌له و هێزی بڕیاره‌كانی دادگا ده‌ستوورییه‌كانیش بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌ستووره و هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندن به‌وه‌ی سه‌رپێچی و پێشێلی نه‌كه‌ن و پابه‌ند بن به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی".
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "فه‌رمانه‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری كاتین و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و پابه‌ندكه‌ریان نییه".
وتیشی: "دادگاكان پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه له (1/21/2025) ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه".
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق روونیكرده‌وه كه "به گوێره‌ی ده‌ستور، به‌وپێیه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و سێ یاسایه تاوه‌كو ئێستا له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی حكومه‌تی عێراق (وه‌قائیع) بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه، دادگای باڵای فیدراڵی ناتوانێت جێبه‌جێكردنیان رابگرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه دادگای فیدڕاڵی عێراق جێبه‌جێكردنی هه‌ریه‌ك له له یاساكانی باری كه‌سی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵ و لێبوردنی گشتی راگرت و رایگه‌یاند كه بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوریبونی بڕیاره‌كان ده‌درێت چونكه له‌كاتی ده‌نگداندا "په‌له"یان پێوه‌دیار بووه.
یاساكان بریتین له هه‌موواری یاسای باری كه‌سیێتیی ژماره 188ـی ساڵی 1959، هه‌موواری دووه‌می یاسای لێبووردنی گشتیی ژماره 27ـی ساڵی 2016 و یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌ویوزار بۆ خاوه‌نه‌كانیان كه بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌یانگرێته‌وه.
هه‌رسێ پرۆژه‌كه له دانیشتنی رۆژی 21ـی كانوونی دووه‌می 2025 له په‌رله‌مانی عێراق به‌یه‌ك پاكێج په‌سندكران.
PM:05:11:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت