ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌باره‌ت به راگرتنی جێبه‌جێكردنی سێ یاساكه بڕیاری دا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند كه ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی سێ یاساكه "یاسای لێبوردنی گشتی، باری كه‌سێتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵ بۆ خاوه‌نه‌كانیان" پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی دادگەی فیدراڵییە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌نجومه‌نه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبووه‌ته‌وه و باسیان له بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق كردووه، كه بڕیاریداوه به ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی هه‌رسی یاسای لێبوردنی گشتی، باری كه‌سێتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵ بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ڵێت: "فه‌رمانه‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری كاتین و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و پابه‌ندكه‌ریان نییه".
ده‌شڵێت: "دادگاكان پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه له (1/21/2025) ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه".
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق روونیكردووه‌ته‌وه كه "به گوێره‌ی ده‌ستور، به‌وپێیه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و سێ یاسایه تاوه‌كو ئێستا له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی حكومه‌تی عێراق (وه‌قائیع) بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه، دادگای باڵای فیدراڵی ناتوانێت جێبه‌جێكردنیان رابگرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه دادگای فیدڕاڵی عێراق هه‌ریه‌كه جێبه‌جێكردنی له یاساكانی باری كه‌سی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵ و لێبوردنی گشتی راگرت و رایگه‌یاند كه بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوریبونی بڕیاره‌كان ده‌درێت چونكه له‌كاتی ده‌نگداندا "په‌له"یان پێوه‌دیار بووه.
PM:04:19:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت