سوودانی لیژنەیەک بۆ هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر پێکدەهێنێت


وێستگەنیوز_

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر پێكدەهێنێت.

لەپاش ئەنجامدانی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند، بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، بڕیاردراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەمنی بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە كە بووە هۆی ئاگركەوتنەوەیەكی بچووك لە نزیك یەكێك لە كۆگاكانی سووتەمەنی لەناو كێڵگەكە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی بە كێڵگەكە و كۆمپانیای دانە غاز نەگەیاندوە و بەرهەمهێنانی كارەبا ئاساییە.

بەپێی زانیارییەكان کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆرەوە بڵاوکراوەتەوە، "درۆنەكە لەناوچەی بەشیرەوە ئاراستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كراوە و لەلایەن گروپە میلیشیا و یاساشكێنەكانەوە جێبەجێكراوە."


PM:12:17:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت