ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بوودجە کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان هەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی ساڵەکانی (2023-2024-2025) دەبێت.
ئەمرۆ یەکشەممە 2ـی 2ـی 2025، نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ، بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق و ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی کارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە برگەی یەکەمی دانیشتنەکەدا، لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر ماددەی 2، ژمارە 13ـی ساڵی 2023 لە پرۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی گشتی فیدراڵیی کۆماری عیراق بۆ ساڵەکانی (2023-2024-2025) دەدرێت.
تەوەری دووەم، تایبەت دەبێت بە دەنگدان بە پێشنیازە یاسای هەموارکردنەوەی هاوتاکردنی بڕوانامە عەرەبی و جیهانییەکان و لە لایەن لیژنەی فێرکردنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەنگی لەسەر دەدرێت.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەی دووەم دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیازە یاسای فێرکردنی باڵای ئەهلی لە لایەن لیژنەی فێرکردنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.
لەوبارەیەوە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت هەمواری یاسای بودجە وەک ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هاتووە تێپەڕێنن.
AM:11:15:02/02/2025
ئهم بابهته 1892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت