راپۆرتێکی ئەمریکی.. ترەمپ هاوکارییە ئەمنییەکانی رادەگرێت ئەگەر عێراق نەتوانێت گروپە چەکدارەکان هەڵبوەشێنێتەوە


وێستگەنیوز_

فۆکس نیوزی ئەمریکی دەڵێت: ئەگەر عێراق نەتوانێت سنوورێک بۆ گروپە چەکدارەکانی وەک بەرەی مقاوەمە و هاوشێوەکانی دابنێت، ئەوا هێشتنەوەی هاوکارییە ئەمنییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە مەحاڵ دەبێت و لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا، لەدەستی دەدات.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئێران لە دۆخێکی خراپدایە، ئەمەش فرە بڕیاری دەدات بە عێراق بەوەی چۆن ئەو هێزانە چەک بکات. دەتوانێت تێکەڵی سوپای عێراق یاخود هێزەکانی حەشدی شەعبی'یان بکاتەوە. 

فۆکس نیوز لە زاری جۆناسان شانزەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراتەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد ساتێکی چارەنووسساز و گونجاوە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق دژی گروپە چەکدارەکان هەنگاو بنێت.

ئینا ڕودۆڵف، لە سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆلێژی شاهانە لە لەندەن دەڵێت: "ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە، چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو گروپ و کەتیبە سەربازییانەدا دەکرێت، چونکە بەشێکی زۆریان لەژێر ناوی حەشدی شەعبیدا، لیوای تایبەت بە خۆیان دروستکردووە."

دەشڵێت: "راستە لەدوای رووخانی بەشار ئەسەد لە سووریا، بریکارەکانی ئێران لاواز بوون، بەڵام هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە ئیسرائیل لەناو خاکی عێراقدا بۆردومانیان بکات و وەڵامی هێرشەکانیان بداتەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک راپۆرت کە هۆکاربوون بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزانە."

کارۆلین ڕۆز، بەرپرسی پرۆگرامی 'بۆشایی دەسەڵات' لە نیولاینز دەڵێت: "هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە هێزەکانی حەشدی شەعبیدا بەڵگەی لاوازبوونی هەژموونی ئێرانە لەناو عێراقدا و ئەمە گونجاوترین کاتە بۆ ئەوەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەنگاوی جددی دژی ئەو گروپانە بگرنەبەر."


PM:11:26:01/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت