مالیکی: هەندێک لایەنی تائیفی و کۆنە بەعسی دەیانەوێت هەمان سیناریۆی سووریا لە عێراق دووبارە بکەنەوە
وێستگەنیوز_
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا دەڵێت، هه‌ندێك لایه‌ن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تێكبده‌ن.
ئەمرۆ شەممە 1ـی 2ـی 2025، نوری مالیكی، رایگه‌یاند، "هه‌ندێك لایه‌نی تایفی و كۆنه‌به‌عسی له عێراقدا هه‌ن، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات تێكبده‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانیان سه‌ربگرێت، بۆ هه‌موومان ده‌بێته كاره‌سات و ده‌یانه‌وێت سیناریۆی سوریا له عێراقیش دووباره‌بكه‌نه‌وه".
لە وتەیەكدا كە له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی سه‌رۆك هۆز و شێخی عه‌شیره‌ته‌كان له كه‌ربه‌لا پێشكەشیكرد، مالیکی هۆشداریدا لەوەی "پاشماوه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، پێکەوە هه‌وڵی تێكدانی دۆخی عێراق ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت دووبه‌ره‌كی دروستبكه‌ن و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له عێراقدا هاتوونه‌ته كایه‌وه، سه‌رجه‌میان له‌ناوببه‌ن و وڵات به‌ره‌و دیكتاتۆری ببه‌ن."
دووپاتیشیكرده‌وه، ئێستا عێراق وڵاتێكی سه‌قامگیر و دیموكراتییه، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كێشه هه‌یه و پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به وریاییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت.
PM:04:57:01/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت