ئەسۆشیەیتد پرێس: لایەنە عێراقییەکان لە داواکاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا پەشیمان دەبنەوە
وێستگەنیوز_
ئەسۆشیەیتد پرێس رایدەگەیەنێت: لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لە داواکاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا پەشیمان دەبنەوە.
ئەسۆشیەیتد پرێس بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرپرسانی عێراق دەڵێت: لایەنە عێراقییەکان لە دوای ڕووخانی ئەسەد لە سووریا، سەرلەنوێ بە خواستی خۆیان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەچنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەیەکی حکومەتی عێراقدا بە ڕوونی ئەوە ڕاگەیەندراوە کە "کشانەوەی ئێستای هێزەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی عیراقدا نییە."
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت شیعە مەزهەبەکان، داواکاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایان دەکرد و دەیانوت "چی دیکە پێویستیان بە هاوکاری هێزی دەرەکی نییە و سوپا و هێزە ئەمنییەکان دەتوانن ئاسایشی وڵات بپارێزن."
PM:10:58:31/01/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت