كشتوكاڵی عیراق: نزیكین لە گەیشتن بە خودبژێوی لە شەش جۆری بەروبومی خۆماڵیدا
وێستگەنیوز_
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، نزیكین لە گەیشتن بە خودبژێوی لە شەش جۆری بەروبومی خۆماڵیدا.
محەممەد خەزائی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، زۆرێك لە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە وەرزی كشتوكاڵیی رابردوودا بەرهەمی زۆریان بەدەستهێناوە، كە ناویان ناوە وەرزی لوتكە، لە نێویاندا میوە، بەو پێیەی جگە لە پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، چوار هەزار تۆنیش هەناردەی دەرەوە كراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، عیراق نزیكە لە گەیشتن بە خودبژێوی لە شەش بەروبومی گرنگدا، لەوانە تەماتە، پەتاتە، خەیار، كاڵەك، شووتی و خورما. هاوکات، ئامادەكاری دەكەین بۆ راگرتنی هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانە لە وڵاتانی دەرەوە.
محەممەد خەزائی دەشڵێت: زیاتر لە 70 هەزار تۆن بەروبوومی سەوزەش هەناردەكراوە، هەناردەی خورماش لە ساڵی 2024دا زیادیكردووە بۆ 730 هەزار تۆن دوای ئەوەی لە ساڵی 2023دا تەنها 650 هەزار تۆن بووە.
PM:07:32:31/01/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت