سوودانی دەستگیرکردنی بکوژی محەممەد باقر سەدری راگەیاند


وێستگەنیوز_

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بکوژی محەممەد باقر سەدری راگەیاند.

پاش تێپەڕبوونی 45 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنیدا، محەممەد شیاع سوودانی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە توانراوە بکوژی محەممەد باقر سەدر دەستگیربکرێت.

دووپاتیشی کردووەتەوە، "بەڵێن بۆ گەلەکەمان دووپاتدەکەینەوە، هەر کەس دەستی بچێتە خوێنی عێراقییەکان لە هەر کات و شوێنێکدا بێت بە سزای خۆی دەگات."

محەممەد باقر سەدر یەکێک بوو لە کەسایەتییەکانی شیعە مەزهەبەکان لە عێراق، بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی حزبی دەعوەی ئیسلامی هەژماردەکرێت.

ناوبراو لە 9 ی نیسانی ساڵی 1980 لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق کوژرا.


PM:04:51:31/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت