په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی ده‌نگدان به هه‌مواری یاسای بودجه‌ی دیاری كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه 2ی شوباتی 2025ی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق دیاری كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگی كاروباری په‌رله‌مانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كاتژمێری 1ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه 2ی شوبات، ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆده‌بێته‌وه و كارنامهكهشی چوار بڕگه له خۆ ده‌گرێت.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵانی 2023،2024 و 2025.
بڕیار بوو له كۆبوونه‌وه‌ی 21ـی كانوونی دووه‌می 2025، په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكه بدات، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ری، دواخرا.
هه‌مواره‌كه له ماده‌ی 12ـی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنان، گواستنه‌وه و راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه 16 دۆلاری وه‌كو تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی به‌رمیلێك نه‌وت دیاریكردووه، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تیی راوێژكاری، نرخێكی خه‌مڵێندراو دیاری ده‌كات، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بكات.
شه‌وی رابردووش محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبۆوه به ئامانجی تاووتوێكردنی پرسی هه‌مواری ماده‌ی 12ی یاسای بودجه بوو كه تایبه‌ته به شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی باسی گرنگیی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی عێراق پشتگیریی ئه‌و بڕگه‌یه ده‌كات و داوا ده‌كات فراكسیۆنه‌كان هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه‌یه، تاوه‌كو ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان پاڵپشتی داواكارییه‌كه‌ی سودانییان كردووه و پشتگیریی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه كردووه.
یاسای بودجه بۆ سه‌رتاسه‌ری عێراق بڕی 6 دۆلار بۆ تێچووی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت د‌یاریكردبوو، كاتێك له كۆتاییه‌كانی حوزه‌یرانی 2023 یاسای بودجه چووه بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌مه ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی لێكهوتهوه، چونكه تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له كوردستان بڕی (31) دۆلاره.
PM:05:11:30/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت