لە بەسرە خۆپیشاندانە و هەرەشەی داخستنی کۆمپانیا و بیرە نەوتییەکان دەکرێت


وێستگەنیوز_

لە شارۆچکەی قوڕنە لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و هەرەشەی داخستنی کۆمپانیا و بیرە نەوتییەکان دەکەن.

خۆپیشاندەران، بە بەشداریی هۆزەکانی ناوچەکانی باکووری بەسرە، ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر  وەڵامنەدانەوەی حکومەت بۆ داواکارییەکانیان دەربڕی.

حوسێن مەزراوی، نوێنەری خۆپیشاندەران دەڵێت: حکومەتمان لە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان و گوێ نەگرتن لە خەڵکی شارۆچکەی قوڕنە ئاگادارکردووەتەوە، ئەمڕۆش ئەم خۆپیشاندانە بەردەوام و فراوان دەبێت، تاوەکو هەموو ئەو داواکاریانەی کە لە مێژە پێشکەشی کەسانی پەیوەندیدارمان کردووە، جێبەجێ دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردەمی لایەنگری و پەیوەندیی نایاسایی تەواو بووە، بەرپرسانیش دەبێت بەئاگا بێنەوە پێش ئەوەی بە خۆپیشاندانەکانمان لەناویان بەرین. ئێمە ڕایدەگەیەنین، دەرفەتی سێ ڕۆژیان پێ دەدەین و دواتر هەنگاو دەنێین بۆ داخستنی هەمووی کۆمپانیا و کێڵگە نەوتییەکان لە بەسرە.

بە وتەی نوێنەری خۆپیشاندەران، حکومەتی عێراق تا ئیستا بێدەنگە و هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە؛ بە هێزە ئەمنییەکانمان وتووە تا ڕۆژی یەکشەممە دەرفەتمان پێتان داوە بۆ ئەوەی حکومەت گوێمان لێ بگرێت.. بەیانی دووشەممەی داهاتوو ڕێپێوانێکی هەزاران خۆپیشاندەریدا بۆ داخستنی بیرە نەوتییەکان و دانانی چادرێک بۆ گردبوونەوەی جەماوەریی دەکەین.

هاوکات باسی لەوەشکردووە: داوام لە خۆپیشاندەران کردووە کفن لەبەر بکەن، بەو پێیەی ڕێگاکەمان درێژە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵکاران، ئێمەش دروشمی خۆمان  ڕادەگەیەنین، "یان ژیانێکی شەرەفمەندانە، یان مردن."


AM:09:36:30/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو