سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی هاكان فیدان بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا
وێستگه‌نیوز، شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت-
هێزه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌رقاڵن به‌و ئه‌جێندایه‌ی كه هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له سه‌ردانه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوویدا بۆ به‌غدا هه‌ڵیگرتبوو و چه‌ندین ئاماژه ده‌ركه‌وتن، دیارترینیان "رۆڵێكی نوێی توركیایه له عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه له ناوچه‌كه‌دا دروست بووه”، وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" ده‌ڵێن.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه "نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كان" خاڵی جه‌وهه‌ری وتووێژه‌كانی وه‌زیری توركیا بوو له به‌غدا، به‌و پێیه‌ی توركیا بیر له پاڵپشتیكردنی میحوه‌رێكی نوێ له ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه، كه له عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كات "به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا و لوبنان".
په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌منی ئاڵۆز
هه‌رچه‌نده توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رفراوانی بازرگانی و ئابووری له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و ساڵانه ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌گاته نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی لایه‌نه شیعه‌كانه‌وه، "تاكه وڵاته كه خاكی عێراقی داگیركردووه و بنكه‌ی سه‌ربازی جێگیری هه‌یه، به‌ناوبانگترینیان بنكه‌ی (زیلیكان)ه له ناوچه‌ی به‌عشیقه له پارێزگای نه‌ینه‌وا”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه "تێكه‌ڵبوونی ئه‌منی ئاڵۆز "ی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا زۆرجار ده‌بێته هۆی "پاشه‌كشێ و ساردی" له په‌یوه‌ندییه‌كانیان و ئاماژه‌یان به "گرێی ئه‌منی" له‌گه‌ڵ توركیا كردووه، كه خۆی له "پارتی كرێكارانی كوردستان"ی قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن به‌غدا ده‌بینێته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن كراوه.
به‌رده‌وام له لایه‌ن به‌رپرسانی توركیاوه "تێبینی" ده‌گاته به‌غدا كه هێزه ده‌سه‌ڵاتداره عێراقییه‌كان كه "هاوپه‌یمانی ئێران"ن، جددییه‌تی ئه‌وتۆ له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌منییه‌كه‌دا نیشان ناده‌ن، به‌ڵكو هه‌ندێكجار به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن.
پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رفراوانی له ده‌ڤه‌ری شنگال هه‌یه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌بووه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی چه‌ندین ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی شیعه‌دا هه‌یه، به‌ڵام هه‌مان په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی نییه و په‌یوندی نێوانیان گه‌یشتووه‌ته دوژمنایه‌تییه‌كی ئاشكرا.
ئه‌و سه‌رچاوانه ڕوونیان كرده‌وه كه "ئه‌م هۆكارانه به‌یه‌كه‌وه هۆكاربوون بۆ شكستهێنانی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شنگال له ساڵی 2020دا".
گۆڕانكاری نوێ
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ئه‌وپه‌ڕی بقۆزێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌منی و سیاسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (په‌كه‌كه) و پێیوایه كه عێراق وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان ده‌بێت".
له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌دا بۆ به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵای سیاسی و ئه‌منی كۆبووه‌وه. جێگای سه‌رنج بوو كه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سابت ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق كۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش سروشتی ئه‌منی سه‌ردانه‌كه ده‌رده‌خات.
جگه له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كان سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌نقه‌ره به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌وڵده‌دات "به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و دیمه‌شق، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) گه‌مارۆ بدات. چونكه پێیوایه كه به‌غدا په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده)ه‌وه هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌ترسی داعش هه‌یه، كه تا ئێستاش له رۆژهه‌ڵاتی فورات و نزیك سنووره‌كانی توركیا و عێراق بوونی هه‌یه".
هێزه‌كانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" شیعه‌كان به "گومان"ه‌وه ته‌ماشای هه‌نگاوه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه ده‌ڵێن "ته‌ماحی توركیا له عێراق"، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانی ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ تاران.
هاوینی ڕابردوو، دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه به‌رفراوانه‌كانی ئه‌نقه‌ره له ناوخۆی عێراق، حكومه‌تی عێراق ده‌ستیكرد به ئه‌نجامدانی چه‌ند ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا، له‌نێویاندا رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كان كه بووه‌ی جێی "ناڕه‌زایه‌تی" هێزه شیعه‌كان، به‌جۆرێك به‌شێكیان حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی-یان تۆمه‌تبار كرد به "شه‌رعیه‌تدان به داگیركارییه‌كانی توركیا بۆ خاكی عێراق".
هاوپه‌یمانی شوێنگره‌وه
ئیحسان ئه‌لشممه‌ری، مامۆستای په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی به‌غدا، ره‌تیكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سروشتێكی ته‌واو سیاسیی هه‌بێت، سه‌ره‌ڕای گرنگییه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ قسه‌كردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی "رێگای گه‌شه‌پێدان” و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پاڵنه‌ری ئه‌منی زاڵ بوو به‌سه‌ر گفتوگۆكانیدا”.
ئه‌لشممه‌ری، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، پێشنیاركردنی "پڕۆژه‌ی هاوپه‌یمانی چوارقۆڵی كه (توركیا، سوریا، عێراق و ئوردن) له‌خۆ ده‌گرێت له‌سه‌ر پاشماوه‌ی هاوپه‌یمانی كۆن له نێوان ( عێراق، سوریا، روسیا و ئێران)" وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ بۆچوونه‌كه‌ی هێنایه‌وه.
ده‌شڵێت: "سه‌ردانه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م سروشتێكی ئه‌منیی هه‌بوو، به پله‌ی دووه‌میش سروشتێكی سیاسیی هه‌بوو، له‌به‌ر ڕۆشنایی نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن یان پێشكه‌وتن له‌و نێوه‌ندگیرییه‌ی كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكرات له نێوان توركیا و هه‌سه‌ده ئه‌نجامی دا".
وتیشی: "ئه‌م پرسه مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نقه‌ره‌یه، هه‌ر بۆیه من پێموایه ئه‌نقه‌ره ویستوویه‌تی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌غدا بقۆزێته‌وه بۆ فشارخستنه سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی بۆ ڕاگرتنی هه‌ر پشتیوانییه‌ك بۆ ئه‌و هێزانه (هه‌سه‌ده) به‌تایبه‌تی به‌و پێیه‌ی ئاماژه به هاوكاری له نێوان (هه‌سه‌ده) و (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) هه‌یه".
وتیشی: "توركیا نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه ره‌نگه هه‌سه‌ده جۆرێك له پشتیوانی ئێران وه‌ربگرێت. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گرژییه‌ی له نێوان ئه‌نقه‌ره و تاران هه‌یه، ره‌نگه ئێران كار بۆ هاندانی گروپه‌كانی به‌رخۆدانی سه‌ر به خۆی له سوریا بكات، ئه‌نقه‌ره‌ش نایه‌وێت عێراق به‌شێك بێت له‌پشتیوانیكردنی هه‌سه‌ده و گرووپه‌كانی تر".
شوێنگرتنەوەی ئێران
ئه‌لشممه‌ری بایه‌خدانی توركیا به لایه‌نی سیاسی به‌دوورنازانێت، له‌ڕێی نزیككردنه‌وه‌ی دیدگاكانی به‌غدا و دیمه‌شق، چونكه په‌یوه‌ندی نێوانیان تا ئێستا وه‌ك ئه‌وه نییه كه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانی تردا هه‌یه و لایه‌نی توركی به‌رپرسانی ئاسته باڵاكانی ره‌وانه‌ی دیمه‌شق كردووه.
هه‌روه‌ك به دووری نازانێت كه توركیا هه‌وڵبدات "ڕۆڵی خۆی له عێراقدا به‌هێز بكات و ڕه‌نگه بیر له‌وه بكاته‌وه كه بۆشایی ئێران پڕبكاته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك به‌م ئاراسته‌یه ڕووبدات، به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكارییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و قسه و باسه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری نه‌مانی رۆڵ و كاریگه‌ری ئێران له‌ماوه‌كانی داهاتوودا".
به‌وته‌ی ئه‌لشممه‌ری "لایه‌نی سیاسی سه‌باره‌ت به‌و رێبازه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه پێشنیاری كردووه، و كاریگه‌رییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی له‌سه‌ر عێراق" به‌ده‌ر نییه له گرنگی پێدانه‌كانی توركیا.
AM:12:23:29/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت