سوودانی: بەرەوپێشچوونی باش لە وەبەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان و گازی سروشتی لە ناوخۆدا روویداوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 1ـی 2025، لە بەغدا کۆنفرانسی وزەی عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و پرسی ژینگە، سەرچاوەکانی وزە و فرەیی ئابووریی عێراق پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە دەبن.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسەکەدا وتاری پێشکەشکرد و رایگەیاند، 70%ى ئامانجى رێگرییان لە سووتانى گازى هاوەڵ بەدیهێناوە و تاوەکو پێنج ساڵى دیکە، 40%ى نەوت بۆ پیشەسازیى گۆڕاو بەگەڕ دەخەن و لە نەخشەى پڕۆژەى رێگەى گەشەپێداندا هێڵى گواستنەوەى نەوت و گازیان داناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پشت بەخۆبەستن لە بەرهەمهێنانى سووتەمەنەییەکان نزیک دەبینەوە و کارمان لەسەر سوود بینینى زیاتر کردووە لە سامانى نەوت و وەبەرهێنانى گازى سروشتى و زیادکردنى بەرهەمهێنانى بەرهەمە نەوتییەکان" .
باسی لەوەشکرد، "بۆ بەستنەوەی ئاسیا، ئەوروپا و وڵاتانى ناوچەکە بە یەکترەوە، لە نەخشەى پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان دا هێڵى گواستنەوەى نەوت و گاز و پەیوەندییەکانیان داناوە."
بەگوێرەى پلانى وەزارەتى نەوتى عێراق، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ سووتانى گازى هاوەڵى کێڵگەکانى نەوت 80% رادەگیرێت و لە کۆتایی 2027 بەتەواوى سووتانى ئەو گازە رادەگیرێت کە لەگەڵ دەرهێنانى نەوت دەسووتێت و یەکێک لە هۆکارەکانى پیسبوونى ژینگەیە.
رێگەى گەشەپێدان 1,200 کیلۆمەتر دەبێت، لە رێگەى ئاسن و وشکانى پێکدێت بۆ گواستنەوەى گەشتیار و کاڵاى بازرگانى، بە 11 پارێزگای عێراق و هەرێمى کوردستان تێپەڕ دەبێت.
کۆنفرانسی وزەی عێراق رۆژانی 28 و 29ی کانوونی دووەمی 2025 لە بەغدا بەڕێوەدەچێت. لە دوو رۆژی کۆنفرانسەکەدا لە رێگەی 14 پانێلەوە گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکرێت، لەوانەش، فرەیی ئابووریی عێراق، بەکارهێنانی وزەی پاک لەبری وزە نەریتییەکان، وەبەرهێنانی کارەبا و چەند مژارێکی دیکەی ئابووری و وزە.
AM:11:32:28/01/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت