بەغدا.. خانمی یەکەمی عێراق سەردانی قاوەخانەی شابەندەر دەکات


وێستگەنیوز_

خانمی یەکەمی عێراق سەردانی قاوەخانەی شابەندەر دەکات و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی کۆمەڵایەتی، حاج محەممەد ئەلخەشالی دەردەبڕێت. 

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 27ـی 1ـی 2025، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق سەردانی قاوەخانەی شابەندەری کرد لە شەقامی موتەنەبی لە بەغدا. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێک، "لە سەرەتای سەردانەکەیدا خانمی یەکەم سورەتی فاتیحەی خوێندەوە بۆ ڕێزلێنان لە گیانی خوالێخۆشبوو حاج محەمەد کاظم ئەلخەشالی و سەرەخۆشی و  هاوخەمی خۆی ئاراستەی عومەر محەممەد ئەلخەشالی و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و خاوەن قاوەخانەکە کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەلخەشالی و خەمی قووڵی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەم کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە و سیمبولی شەقامی موتەنەبی دەربڕی."

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە کە: "خوالێخۆشبوو بەدرێژایی قۆناغەکانی ژیانی وانەی گەورەی لە قوربانیدان و ئارامگرتن و خۆنەویستی و هەڵوێستی نیشتمانی ڕاستگۆیانە و خزمەتکردنی بزووتنەوەی ئەدەبی و ڕۆشنبیری پێبەخشیووین ، چونکە قاوەخانەی شابەندەر لەرابردوو و ئێستاش جێگای کۆبونەوەی نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران بووە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دەبێت بە شانازییەوە دەستکەوتەکانی محەمەد ئەلخەشالی بەبیر بهێنینەوە کە ئیرادەی کەسایەتی عێراقی بەرجەستە کرد کاتێک چوار منداڵ و کوڕەزاکەی لە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی قێزەوندا شەهید بوون کە شەقامی موتەنبی کردە ئامانج ،بۆ ئەوەی کارەکانی بەردەوام بێت لە قاوەخانەی شابندەر بۆ گێڕانەوەی مێژووی تەحەدا، تەبایی کۆمەڵایەتی، ژیان و هیوا لە نێو عێراقییەکاندا."

لە میانەی سەردانەکەدا، "خانمی یەکەم زانیاری لەسەر ئەو وێنانەی لە قاوەخانەکەدا دانراون و مانا شارستانی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان وەرگرت و ئەو سەردەمە نەمرانەی کە لە ژیانی عێراقییەکان و خەڵکی بەغدا بەتایبەتی بەرجەستە دەکەن، شانازی خۆی دەربڕی کاتێک سەیری ئەم ئەرشیفە مێژوویی و نیشتیمانیە دیارەی وێنەکانی ناوچەکانی بەغدا و کەسایەتییە دیارەکانیان دەکات."


AM:08:25:28/01/2025








ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو