خشته‌ی كشانه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سودانی و فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی-دا نه‌بوو
وێستگه‌نیوز-
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق نه‌كرا و له كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌بوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له كیڤین لیهی، فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا ئه‌و ژه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه دووپاتی كرده‌وه كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان له‌ناو خاكی عێراق تا كۆتاییهێنان به داعش.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به باسكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق نه‌كرا وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی له میانی وته‌كه‌یدا چه‌ندین جار جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هاوپه‌یمانی و درێژه‌دان به كاره‌كانی كرده‌وه تا به ته‌واوی كۆتایی به رێكخراوی داعش ده‌هێنن، و پابه‌ندبوونی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی به پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دووپاتكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا هاتووه كه "سودانی له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان كرده‌وه، كه چیتر شوێنپێ و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كانی دانیشتواندا نه‌ماوه”، ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی "ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌ده‌ست هاتووه له ڕووی كۆنترۆڵكردن و ئه‌منیه‌تییه‌وه، له‌سه‌ر زه‌وی و له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌رچه‌یه‌ك بوون بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كان”.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانه‌كانیدا سه‌باره‌ت به ئاماژه‌كانی به‌رده‌وامی بوونی ئه‌و هێزانه له عێراق و ناوچه‌كه قسه‌ی كرد.
PM:09:01:26/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت