ده‌وڵه‌تی قانوون: په‌سه‌ندكردنی یاسای باری كه‌سێتی بۆ پاراستنی مافی منداڵانی به‌شوودراوه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانوون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه له پێناو پاراستنی مافی ئه‌و كچه منداڵانه‌ی له ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵ به‌شوو ده‌درێن، پێداگرییان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای باری كه‌سێتی كردووه، به‌و پێیه‌ی له ناوچه گوندنیشینه‌كان خێزانه‌كان كچه‌كانیان له ته‌مه‌نێكی كه‌م به‌شوو ده‌ده‌ن. ده‌شڵێت "به تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاسایه، كچه‌كان ده‌توانن مافه یاساییه‌كانیان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن".
عه‌قیل فه‌تلاوی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانوون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "ئه‌م یاسای باری كه‌سێتییه به پله‌ی یه‌كه‌م شیعه پێوه‌ی پابه‌نده، چونكه كچانی گوندنشین زوو گه‌وره ده‌بن و زوو به‌شوو ده‌درێن له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان، به‌وه‌ش مافی یاساییان نابێت".
له باره‌ی ڕه‌خنه‌كانه‌كانه‌وه، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به ته‌نزه‌وه ده‌ڵێت: "له پایته‌خت و له هه‌رێمی كوردستان كچان به ئیندۆمی و نۆتێلا گه‌وره ده‌كرێن، به‌ڵام كچانی گوندنیشین شیری گامێش و مانگا ده‌خۆنه‌وه و گۆشت ده‌خۆن و به ڕۆنی خۆماڵی گه‌وره ده‌كرێن، بۆیه زوو گه‌وره ده‌بن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به ناچاری ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی دادگا هاوسه‌رگیرییه‌كه بكرێت".
وتیشی: "بۆیه سه‌رئه‌نجام ئه‌م یاسایه خزمه‌ت به توێژێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كات و مافی زۆربه‌ی كچان ده‌پارێزێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌م یاسایه به هیچ شێوه‌یه‌ك زۆر له كچه‌كان و كه‌سوكاریان ناكات كه كچه‌كانیان له ته‌مه‌نێكی بچووك به‌شوو بده‌ن به‌ڵكو ئازادن، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له ده‌ستی دادوه‌ردایه."
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕۆژی 21ی مانگی یه‌كی 2025 ده‌نگی له‌سه‌ر سێ پرۆژه یاسای هه‌ستیار دا، كه یه‌كێكیان باری كه‌سێتیه. تێپه‌ڕاندنی یاساكه كاردانه‌وه‌ی له سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیشدا به‌دوای خۆیدا هێنا؛ ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن بڕیاره‌كه ده‌رگا ده‌كاته‌وه له‌به‌رده‌م به‌یاساییكردنی به‌شوودانی كچانی منداڵ.
ره‌خنه‌گران پێیانوایه كه یاساكه بووه‌ته هۆی فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده مه‌زهه‌بیه‌كان و به‌هێز بوونی ڕۆڵی عه‌شیره‌ت و كه‌لتور له بڕیاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.
PM:03:19:25/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت