حکومەتی عێراق وەڵامی بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێم دەداتەوە


وێستگەنیوز-

حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕگەکانی یاسای بودجە کردەوە.


باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "بە پشتبەستن بە پەرۆشی حکومەت بۆ شەفافیەت و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییان لە پێشکەوتنی کارە جێبەجێکارییەکانی، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسی بودجە، کە پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی لە بەرنامەی حکومەت دایە، پابەندبوونی حکومەت دووپات دەکەینەوە بەو هەموارکردنانەی کە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە سەبارەت بە یاسای بودجە، کە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی لەبەرچاو دەگرێت، و جەخت لەوە دەکەینەوە کە نوێنەری حکومەت لە ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەسەر پێویستی نەکردنی هیچ هەموارکردنەوەی زیاتری یاسای بودجە کە پێچەوانەی ئەو دەقانەن کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشکەشکراون".

لەبارەی راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە باسم عەوادی وتی، "لە هه مان کاتدا ئەوەی لە بەیاننامەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتبوو کە پێمان سەرسوڕمانە و سەرمان سوڕماوە لەوەی تێیدا هاتبوو سه باره ت به ئه و ئیدیعایەی کە نوێنەری حکومەتی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران رێگری لە هەموارکردنەوەی ئەو مادەیەی پەیوەستە بە رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد، "جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بە بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، لەوانەش گەیاندنی داهاتە داراییەکان، چ نەوت بێت یان نانەوت، بۆ حکومەتی فیدراڵی، بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی".

ناوبراو پێیوابوو کە "پابەندبوون بەم رێکارانە هەنگاوێکی پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بەم مەلەفە و بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوولا".

وتیشی، "حکومەتی فیدراڵی هیوادارە ئەنجومەنی نوێنەرانی پەلە بکات لە پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بەپێی ئەو دەقەیەی کە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی کردووە، بۆ بەرژەوەندیی هەموو عێراق".








PM:10:17:23/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 5204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت