د.له‌تیف ره‌شید له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر زیلینسكی ژماره‌یه‌ك پرسی تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی، ڕۆژی چوارشه‌ممه 22ی كانوونی دووه‌می 2025 سه‌رۆك كۆمار د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید له كۆنگره‌ی داڤۆس له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی تاووتوێكران و تێیدا سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عێراق كرده‌وه كه داوای ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان و پێویستی چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان به ڕێگای ئاشتیانه ده‌كات و ئاماژه‌ی به بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد و روونیكرده‌وه كه له ململانێ چه‌كدارییه‌كاندا هیچ براوه‌یه‌ك نییه".
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه عێراق له‌لایه‌نه‌كانی ململانێكه وه‌ك یه‌ك دووره و جه‌ختی له ئاماده‌یی عێراق كرده‌وه بۆ كاركردن بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی هه‌ردوولا.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئۆكرانیا سوپاسی سه‌رۆك كۆماری كرد بۆ هه‌ڵوێستی بێلایه‌نی عێراق سه‌باره‌ت به ململانێی ئۆكرانیا و روسیا و جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی ئۆكرانیا كرده‌وه بۆ به‌هێزكردنی هاوكارییه دووقۆڵییه‌كان به‌تایبه‌تی له كه‌رتی كشتوكاڵ و هه‌نارده‌كردنی پێویستی عێراق له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی ئۆكرانیا به‌تایبه‌تی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی جۆ.
PM:10:05:22/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت