په‌رله‌مانی‌ عێراق 3 یاسا جێ‌ مشتومڕه‌كه‌ی‌ په‌سه‌ند كرد


وێستگه‌نیوز-
له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سێ‌ یاسا جێ مشتومڕه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد كه‌ داواكاری‌ هه‌رسێ‌ پێكهاته‌ی‌ عێراق، عه‌ره‌بی‌ شیعه‌ و سوننه‌ و كورد بوون.


له‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا پرۆژه‌یاسای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس تایبه‌ت به‌ ته‌عریب له‌ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری په‌سه‌ند كرد كه‌ داواكاری‌ كورد و توركمان بوو دا.

هاوكات یاسای‌ لێبوردنی گشتی بۆ زیاتر له‌ (20) هه‌زار به‌ندكراو په‌سه‌ند كرد كه‌ پێكهاته‌ی سوننه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌كرد و ده‌نگیشی‌ به‌ یاسای‌ باری كه‌سیی (احوال الشخصیه‌) دا كه‌ پێشنیازی شیعه‌كانه‌.


PM:04:40:21/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 4324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو