دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ستی‌ پێكرد


وێستگه‌نیوز-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی كانوونی‌ دووه‌می 2025 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن دانیشتنی خۆی ده‌ستپێكرد

فه‌رمانگه‌ی‌ میدیایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دانیشتنی‌ سێیه‌می‌ له‌ خولی یه‌كه‌می یاسادانانی ساڵی چواره‌می یاسادانانی خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێكرد".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دانیشتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت".

به‌گوێره‌ی‌ كارنامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌وت پرۆژه‌ یاسا ده‌درێت و خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كرێت و خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌میش بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كرێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "چوار پڕۆژه‌ یاسای گرنگ خراوه‌ته‌ ناو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، دووان له‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ بۆ كورد گرنگ ده‌بن".

غه‌ریب ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌و دوو پرۆژه‌یاسایه‌ بریتین له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس تایبه‌ت به‌ ته‌عریب له‌ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ر و هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتی عێڕاق كه‌ یه‌ك له‌ به‌نده‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مه‌له‌فی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا".



PM:04:11:21/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو