له‌ به‌غدا به‌ هه‌ڵه‌ ته‌قینه‌وه‌ روویدا و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
له‌ ناوچه‌ی تارمی له‌ باكووری به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی روویدا و به‌پیچی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان سێ‌ ئه‌فسه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا و چواری تریش بریندار بوون.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌كاتی پشكنینی حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سێ ئه‌فسه‌ر كوژراون و چوار كه‌سی دیكه‌ی‌ پله‌دار برینداربوون،  ته‌قینه‌وه‌كه‌ش به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌ری رویداوه‌.

روداوه‌كه‌ به‌وجۆره‌ بووه‌ كه‌ دوای گه‌یشتنی زانیاریی هه‌واڵگریی به‌ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی، تیمه‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ هاوكاری لیوای 23ی پیاده‌ی سوپای عیراق، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌ری حه‌شارگه‌كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ میدیا عێراقییه‌كان له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منییه‌وه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی‌ قوربانییانی‌ رووداوه‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پێنجی‌ تر برینداربوون.


PM:02:32:21/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو