سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و كارنامه‌كه‌ی 10 بڕگه له خۆده‌گرێت
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره‌ی سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات و كارنامه‌كه‌ی 10 بڕگه له خۆده‌گرێت، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ده‌ڵێت: "چوار پڕۆژه‌یاسای گرنگ خراوه‌ته ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌وه".
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ سێشه‌ممه 21ی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌وت پرۆژه یاسا ده‌دات و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كرێت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه "چوار پڕۆژه یاسای گرنگ خراوه‌ته ناو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، دووان له‌م پڕۆژه یاسایانه بۆ كورد گرنگ ده‌بن".
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌و دوو پرۆژه‌یاسایه بریتین له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس تایبه‌ت به ته‌عریب له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ر و هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتی عێڕاق كه یه‌ك له به‌نده‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه تایبه‌ته به مه‌له‌فی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "پرۆژه‌یاسای سێیه‌م و چواره‌م تایبه‌تن به لێبوردنی گشتی بۆ زیاتر له (20) هه‌زار به‌ندكراو، ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ش پێكهاته‌ی سونه خاوه‌ندارێتی ده‌كات باری كه‌سیی (احوال الشخصیه)، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش پێشنیازی براده‌رانی شیعه‌یه كه ڕێگه ده‌درێت به ماره‌یی كچانی خوار 18 ساڵ و به‌دیاری كراوی له 9ساڵیه‌وه یاسایی ده‌كرێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ته‌ندروستی ده‌رونی ده‌درێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میش بۆ پرۆژه‌یاسای سه‌ندیكای وه‌رزشوانانی عێراقی ده‌كرێت، جگه له‌وانه‌ش خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای خوێندنی باڵای ئه‌هلی ده‌كرێت، له خاڵی چواره‌میشدا لیژنه‌ی كاتی په‌رله‌مان، راپۆرتێك له‌باره‌ی به‌دواداچون بۆ موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌خاته‌ڕو.
PM:11:51:20/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت