هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە 21ـی 1ـی 2025 بڵاو دەکاتەوە کە یەک لە بڕگەکانی پەیوەستە بە دەنگدان لەسەر ماددە(5)ـی پرۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان کە چەند بڕیارێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی(ڕووخاو) دەیانگرێتەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە 19ـی 1ـی 2025، پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی بڵاو کردەوە، بەپێی ئەو بەرنامەی کارە، لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای لەسەر پێشنیازی یاسای باری کەسی ژمارە(188)ـی ساڵی 1959 بۆ هەردوو ماددەی(2 و 10)، بڕگەی دووەمی دانیشتنەکە پەیوەستە بە دەنگدان لەسەر ماددەی(5)ـی پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان کە چەند بڕیارێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ڕووخاو دەیانگرێتەوە، لە بڕگەی سێیەمیشدا، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەموواری دووەمی لێبووردنی گشتی ژمارە(27)ـی ساڵی 2016.

بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، لە بڕگەی چوارەمدا دەنگ لەسەر ماددەی(42)ـی پرۆژە یاسای تەندروستی دەروونی دەدرێت، بڕیگەی پێنجەمیش پەیوەستە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای سەندیکای وەرزشوانانی عێراق، بڕگەی شەشەم و کۆتایش گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای خوێندنی باڵای تایبەت دەکرێت.


PM:06:04:19/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو