سه‌رۆك كۆمار و حه‌لبوسی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له پێویستی دانانی بناغه‌یه‌ك بۆ هه‌نگاوی بنیاتنه‌ر كرده‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18-1-2025، د.له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆمار له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای ئه‌نبار چاوی كه‌وت به محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه تاووتوێكران و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی دانانی بناغه‌یه‌ك بۆ هه‌نگاوی بنیاتنه‌ر كرده‌وه كه‌یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌هێزكردنی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و پشتیوانیكردن له ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و جیهان".
سه‌رۆك كۆمار ستایشی ئه‌و قوربانییه گه‌وره‌یه‌ی كرد كه هۆكاری ئازادكردنی شاری فه‌لوجه بوو، روونیشیكرده‌وه كه "فه‌للوجه به‌هۆی تیرۆره‌وه ئازارێكی زۆری چه‌شتووه، ئه‌مڕۆ به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ڕۆڵه‌كانی و پشتیوانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانییه‌وه ئاوه‌دانه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئاسایش وسه‌قامگیری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌وامی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و باشتركردنی بارودۆخی ژیانی هاونیشتمانیانن" و جه‌ختی له‌ڕۆڵی خه‌ڵكی ئه‌نبار كرده‌وه له‌به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌م بواره‌دا.
هاوكات داوای له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان كرد چ ئه‌وانه‌ی له‌كابینه‌ی حكومه‌تن و چ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تن، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاربن، بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و یه‌كڕیزی نیشتمانی.
له‌لای خۆیه‌وه حه‌لبوسی، ستایشی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی بۆ پارێزگای ئه‌نبار و په‌رۆشی خۆی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بارودۆخی عێراقییه‌كان له‌ناوچه‌كانیان و ئه‌و كاریگه‌رییه ئه‌رێنیه‌ی له‌ناخی هاوڵاتیاندا به‌جێده‌هێڵێت.
هه‌روه‌ها حه‌لبوسی پێشنیاره‌كانی سه‌رۆك كۆمار بۆ هاندان وه‌ره به‌رزكردنه‌وه بۆ كار و ده‌ستكه‌وتی زیاتر و جێبه‌جێكردنی ڕێڕه‌وی چاكسازی به‌رزنرخاند، كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له گرنگیپێدان و باشتركردنی ئاستی ژیانی هاووڵاتیان و دابینكردنی چاودێری و خزمه‌تگوزارییه‌كان.
PM:11:44:18/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت