سەرۆک کۆماری عێراق: هەموومان هاوبەشین لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هەموومان هاوبەشی سەرەکین لە لە پرۆسەی گەشەپێدان و بنیاتنانی کۆمەڵگا، چاکسازی سیاسی، بەرەنگاربوونەوەی دیاردە نەرێنییەکان، چارەسەرکردنی گەندەڵی ئیداری.


ئەمڕۆ شەممە 18ی کانونی دووەمی 2025، د.عەبدولـلەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی سەردانیکردنی بۆ زانکۆی ئەنبار رایگەیاند، "پشتیوانی خۆمان بۆ کاری زانکۆ و پەیمانگاکان بە شێوەیەک کە ئامانجە خوازراوەکانی بەرزکردنەوەی پتەویی و ناوبانگی زانکۆکان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستییان بەدەست بهێنین دووپات دەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاسایش و سەقامگیری پایەی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە گەشەپێدان و پێشکەوتن بۆ وڵاتەکەمان و گەلەکەمان".

سەرۆک کۆماری عێراق وتی، "هەموومان هاوبەشی سەرەکین لە پرۆسەی گەشەپێدان، بنیاتنانی کۆمەڵگە، چاکسازی سیاسی، بەرەنگاربوونەوەی دیاردە نەرێنییەکان، چارەسەرکردنی گەندەڵی ئیداری و دارایی، پاراستنی ژینگە، و رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا".



PM:01:37:18/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو