بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاددەکرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مانگی ڕەمەزان چەند مادەیەكی خۆراکی بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان زیاددەكرێت.


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، "دەستمان بە دابەشكردنی یەكەمین سەبەتەی خۆراكی هاوڵاتیان بۆ ساڵی 2025 كردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، لە چوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانەدا هەر خێزانێك بڕی كیلۆیەك فاسۆلیای پێ دەدرێت، هەروەها ئاردی سفر، هێلكە و چەند مادەیەك بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیاد دەكرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "بڕی 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر و دوای پشكنین، دەست بە داگرتنی دەكرێت و لە چوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت".

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.


AM:10:28:18/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت