وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی بودجەی 2024ی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "وەزارەتەکەی پابەندبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی".

ئەمڕۆ شەممە 18ی کانونی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "وەزارەتی دارایی لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی تەواوی خۆی بە یاسای بودجە و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی دووپاتدەكاتەوە".

وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ روونکردنەوەکەدا بەڵگەکانی ناردنی مووچەی مانگەکانی ساڵی 2024ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە.





AM:08:15:18/01/2025












ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت