وەزیری نەوتی عێراق: بەرهەمهێنانى 70 ملیۆن پێ سێجا غاز زیاد دەکەین
وێستگەنیوز-
وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە 70 ملیۆن پێی سێجا بۆ تۆڕی نیشتمانی دابین دەکرێت، ئاماژەی بەوەشدا، کە رێژەی وەبەرهێنراوی غاز گەیشتووەتە زیاتر لە %67.
ئەمڕۆ هەینی 17ی کانونی دووەمی 2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "پرۆژەیەک ئامادەکراوە لە ماوەی ساڵی 2024 و ساڵانی داهاتوودا بڕى بەرهەمهێنانى غاز زیاد دەکرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "عێراق ئەمڕۆ غاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، ئەوەش تێچووی زۆری بۆ دەوڵەت هەیە، جگە لەوەش دابینکردنی ئەم غازە لە ژێر رۆشنایی هەلومەرجی تایبەتی ئێرانیدراوسێدا ناتوانرێت بەردەوام بێت، بەو پێیەی ئەم گازە هەندێکجار دەبڕدرێت یان کەم دەبێتەوە، ئەمەش لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبادا رەنگدەداتەوە".
وەزیری نەوتی عێراق وتی، "70 ملیۆن پێی سێجا بۆ تۆڕی نیشتمانی دابین دەکرێت"، وتیشی، " رێژەی وەبەرهێنراوی غاز گەیشتووەتە زیاتر لە %67".
باسی لەوەشکرد، "پڕۆژەی تۆتال کە لە نێوان عێراق و کۆمپانیاى تۆتاڵى فەرەنسیدا واژۆ کراوە، دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە و بڕى بەرهەمهێنانى غاز زیاد دەکات و هەر بەپێى پرۆژەکەش سوتانى غازیش لەگەڵ دەرهێنانى نەوتدا کۆتایی دێت".
PM:10:42:17/01/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت