فوئاد حسێن: دەمانەوێت گروپە چەکدارەکانی عێراق چەکەکانیان دابنێن
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت گروپە چەکدارەکانی عێراق چەکەکانیان دابنێن، ئاماژە بەوەشدەکات، گروپە چەکدارەکان لە نێوان بژاردەی چەکدانان و هاتنە نێو هێزە فەرمییەکاندان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانونی دووەمی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێوانێکدا رایگەیاند، "عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە، چەک بەو گروپە چەکدارانە دابنێت کە شەڕی هێزەکانی ئەمەریکایان کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل".
ئاماژەی بەوەكرد، "گروپە چەکدارەکان لە نێوان بژاردەی چەکدانان و هاتنە نێو هێزە فەرمییەکاندان، بۆ ئەوە مەبەستە حکومەتی عێراق لە گفتوگۆی بەردەوامدایە، بۆ ئەوەی هاوسەنگیی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ تاران و واشنتن بپارێزێت".
وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی وت، "چەند ساڵێک لەمەوبەر مەحاڵ بوو لە عێراق ئەم پرسە بکەینەوە، بەڵام ئێستا قبووڵکراو نییە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت گروپی چەکدار هەبێت".
وتیشی، "گفتوگۆ لەگەڵ زۆرێک لەو لایەنانە دەستی پێکردووە و هیواخوازین سەرکردەی ئەو گرووپانە لە هەنگاوی یەکەمدا چەکانیان دابنێنن و دواتر لە ژێر سەرپەرشتیی حکومەت ببن بە بەشێک لە هێزە چەکدارەکان".
PM:09:58:16/01/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت