شیاندنەوە و پەرەپێدانی هەر چوار کێڵگە نەوتییەکەی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەدرێتە کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیەم

‌حەییان عەبدولغەنی و مورای ئۆشینکڵۆس.. 1ـی 8ـی 2024، ئەرشیف

وێستگەنیوز_

ئەمرۆ چوارشەممە، 15ـی 1ـی 2025، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، رێوڕەسمێک بۆ واژۆکردنی رێککەوتننامەی لێکتگەیشتن بۆ جێبەجێکردنی هەڵسەنگاندنی توانای دووبارە پەرەپێدانی تەواوەتی هەر چوار کێڵگەی نەوتی کەرکووک بەڕێوەچوو.
 
نوسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: لە رێوڕەسمەکەدا حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئامادە بوو. عامر خەلیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە عێراق و زەید یاسری، بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیای عێراقی بریتیش پیترۆڵیەم واژۆیان لەسەر رێککەوتنەکە کرد.
 
بەگوێرەی یاداشتەکە، شیاندنەوە و پەرەپێدانی هەر چوار کێڵگە نەوتییەکەی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەدرێتە کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیەم BPـی بەریتانی، "ئەوەش بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەیشتن بە باشترین تێکڕای بەرهەمی نەوت و گاز."
 
كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك كە بریتین لە (بای حەسەن، ئاڤانا، بابە گوڕگوڕ، جەمبوور و خەبازە) ئێستا لەلایەن كۆمپانیای نەوتی باكوور سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێن.
 
رۆژی 1ـی 8ـی 2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی رێوڕەسمی واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نەوتیی گشتگیری لەنێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتیBP کرد بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی کەرکووک، ئەم یاداشتەش لەلایەن حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت بە نوێنەرایەتیی عێراق و مورای ئۆشینکڵۆس، سەرۆکی جێبەجێکار و نوێنەری کۆمپانیاکە واژۆکرا.


PM:12:02:15/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو