سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و بەریتانیا راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەمرۆ سێشه‌ممه‌، 14ـی 1ـی 2025، ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیی نێوان هه‌ر یه‌ك له‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كیێر ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بڵاو كرده‌وه‌.

لە ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی بواره‌ ستراتیجییه‌كان كردووه‌ته‌وه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، سوودانی و ستارمه‌تر پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ پێشخستنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌، زانست، ڕۆشنبیری، كۆچ، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ژینگه‌، وه‌رزش، به‌رگریی، ئاسایش، وه‌به‌رهێنان و بازرگانیی دووپات كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی و هاریكارییان ئیمزا كرد، كه‌ بواره‌كانی بازرگانی و هاریكاریی ئابووری و ستراتیجی ده‌گرێته‌وه‌ و بڕی هاوكاری و هاوبه‌شییه‌كان 12.3 ملیۆن پاوه‌نه‌.


PM:08:53:14/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو