سودانی: رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی ستراتیژی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا واژۆ ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌نێو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه ده‌یبرده به‌ریتانیا، رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی ستراتیژی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا واژۆ ده‌كه‌ن، پێشیوابوو كه سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی نوێ له په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و به‌ریتانیا ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێك به‌ره‌و له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێكه‌وت كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن قووڵتر بكاته‌وه.
سودانی به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه"رێككه‌وتنی هاوبه‌شی ستراتیژی واژۆ ده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه رێككه‌وتنه‌كه "ده‌بێته ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و به‌ریتانیا".
وتیشی: "هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر هاوكاری ئه‌منی نێوان عێراق و به‌ریتانیا بۆ هاریكاری دووقۆڵی ده‌بێت به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی پێشتر رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر شێوه یان رێوشوێنه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به په‌یوه‌ندی و ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق".
سودانی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "به‌ریتانیا وڵاتێكی دۆسته و په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه"، به‌و هیوایه‌ی "ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه هاوكار بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌م ڕێككه‌وتنه هاوبه‌شه ستراتیژییه‌ی نێوان عێراق و به‌ریتانیا یه‌كێكه له گرنگترین وێستگه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و به‌ریتانیا".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند كه "له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا لێكتێگه‌یشتنی گرنگ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت".
PM:11:52:13/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت