سه‌میر جه‌عجه‌ع: ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێران له‌ عێراق به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پارتی هێزه‌كانی لوبنان رایگه‌یاند كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ عێراق به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت، ده‌شڵێت: "ناكرێت چاو له‌ چه‌كی‌ حزبوڵا بپۆشرێت".


سه‌میر جه‌عجه‌ع سه‌رۆكی پارتی هێزه‌كانی لوبنان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵی‌ حه‌ده‌سی سعودی‌ باسی‌ وتی‌: "پرۆژه‌ی‌ سیاسی‌ حزبوڵا هۆكاربوو بۆ وێرانبوونی‌ لوبنان و بووه‌هۆی‌ داڕمانی‌".

وتیشی‌: "حكومه‌ته‌كه‌ی‌ نه‌جیب میقاتی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووی‌ لوبنان، حكومه‌تی‌ هه‌موو لوبنانییه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ پله‌ی‌ یه‌ك حكومه‌تی‌ حزبوڵا بوو".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ناكرێت چاو له‌ چه‌كه‌كانی‌ حزبوڵا بپۆشرێت هه‌م له‌پێناو خۆیان  له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ لوبنانییه‌كانیشدا.

هاوكات ئه‌و سه‌ركرده‌ لوبنانییه‌ باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ دوای‌ رووداو و گۆڕانكارییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌، ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێران له‌ عێراق ده‌ستی به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌، راشیگه‌یاند كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسییه‌ نوێیه‌كانی سوریا رووبه‌ڕووی هه‌ندێك كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌.


PM:11:21:13/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو