هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به به‌شداریی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، تایبه‌ت به پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه كۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌می 2025، به به‌شداریی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له كۆشكی حكومی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هاتووه كه "له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، هاوپه‌یمانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مساڵ كۆتا ساڵی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ته، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان و هێزه نیشتیمانییه‌كان به‌په‌رۆش بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، به شێوه‌یه‌ك كه پاڵپشتی سه‌قامگیری بكات و لایه‌نه جێبه‌جێكاره‌كان به‌رده‌وامن بن له ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانیان له ئاسته جیاوازه‌كان و دۆسێكانی ئابووری و گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی".
هاوكات هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت "پشتیوانی خۆی بۆ پاكێجی چاكسازییه دارایی و ئابوورییه‌كان ده‌ربڕی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه په‌سه‌ندكراوه، كه سه‌قامگیری دارایی و ئابووری ده‌پارێزێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هیچ هه‌ڵوێستێكی سیاسی له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان نییه، ته‌نها كێشه‌ی هونه‌رییه كه ده‌توانرێت له رێگه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن".
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت داوایكرد كه "عێراق به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر رێبازه پته‌و و پره‌نسیپه‌كه‌ی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه‌كان و رووداوه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق بپارێزێت و دووربكه‌وێته‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان".
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سوریا تاووتوێ كرا و ئاماده‌یی عێراق بۆ پشتگیریكردن له گه‌لی سوریا خرایه‌ڕوو، له هه‌مان كاتدا به‌دواداچوون بۆ گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تی هه‌ڵوێستی روون سه‌باره‌ت به تیرۆر دووپاتكرایه‌وه.
PM:10:18:12/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت