ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان و تاوتوێکردنی شەش پرۆژە یاسا کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەش بڵاوکراوەتەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانونی دووەمی 2025، کاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە".
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ هەمواری یاساکانی پاسپۆرت و بڕوانامە باڵاکان بەڕێوەدەچێت، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای خوێندنی باڵا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ رێکخستنی کرێی خزمەتگوزاری دەوڵەت و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای قەرەبوکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕژێمی بەعسەوە کەمئەندام بوون دەکرێت.
AM:09:09:12/01/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت