لەبارەی پرسی بودجەی ئەمساڵی عێراقەوە کۆبوونەوەیەک دەکرێت
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
لەبارەی پرسی بودجەی ساڵی 2025وە لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 11ی کانونی دووەمی 2025، دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی هەیە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق".
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی، "بەشی زۆری گفتوگۆکان پەیوەندیی بە هەمواری یاسای بودجەی ئەمساڵەوە هەیە کە هاتووەتە پەرلەمان کە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و خوێندنەوەی دووەم و سێیەم و دەنگدانی ماوە".
AM:11:41:11/01/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت