ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له (60) ساڵه‌وه ده‌بێته (63) ساڵ
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی هه‌مواری دووه‌می یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له (60) ساڵه‌وه ده‌بێته (63) ساڵ.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه "به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره 1ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانان له رۆژی یه‌كشه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌می 2025، بڕگه‌ی پێنجه‌می كارنامه‌ی دانیشتن تایبه‌ته به هه‌مواری دووه‌می یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی ژماره (9).
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "پێشنیاز له بڕگه‌ی پێنج بۆ ئه‌وه‌یه ته‌مه‌نی خانه‌نشینبوونی فه‌رمانبه‌ران له كه‌رتی گشتی بكرێته‌وه به (63) ساڵ كه له‌ئێستادا و به‌هۆی هه‌مواری یه‌كه‌می یاساكه له ساڵی (2019) كراوه‌ته (60) ساڵ".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به جێگر بوون و دانگدانی گشتی به‌م پڕۆژه یاسایه جارێكی تر ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له (60) ساڵه‌وه ده‌بێته (63) ساڵ".
به‌وته‌ی غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی، ئه‌م پڕۆژه یاسایه، هه‌م به‌سودی فه‌رمانبه‌ران ده‌شكێته‌وه و هه‌میش حكومه‌ت باشتر كه‌ڵك له ئه‌زمونی درێژی فه‌رمانبه‌ران وه‌رده‌گرێت كه فه‌رمانبه‌ر له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌بێته خاوه‌ن ئه‌زمونێكی گه‌وره و پڕگه‌وهه‌ر بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان.
PM:07:18:10/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت