ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەفتەی داهاتوو دوو کۆبوونەوە ئەنجام دەدات
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەفتەی داهاتوو کۆدەبێتەوە و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت چەند بڕگەیەک تاوتوێ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، خشتەی کۆبوەنەوەکانی رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی بڵاوکردەوە، کەتیایدا هاتووە له کۆبوونەوەی رۆژی یهكشهممهدا چهند بابهت و یاسا و پرۆژهیاسایهك گفتوگۆ و خوێندنهوه و دهنگدانیان لهسهر دهكرێت، كه گرنگترینیان بریتییه له خوێندنهوهی یهكهم بۆ پرۆژهیاسای ههمواری یاسای خانهنشینی ژماره (9)ـی ساڵی 2014.
ئاماژە بەوەکراوە، رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پێشنیاری هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای پاسپۆرت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنی یاسای خانەنشینی و پرۆژەیاسای رێكخستنەوەی كرێی خزمەتگوزارییەكان لە فەرمانگەكانی دەوڵەت دەكرێت.
هەروەها كارنامەی كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراقیش پێكهاتووە لە 10 بڕگە لە خوێندنەوەی یەكەم و دووەم و دەنگدان لەسەر ژمارەیەك پرۆژەیاسا، کە گرنگترینیان هەمواركردنەوەی یاساكانی بودجە و مافی كەمینەكان و جینۆسایدی ئێزدییەكانە.
PM:10:01:09/01/2025
ئهم بابهته 708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت