ته‌مه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق درێژكرایه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، ته‌مه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆ ماوه‌ی دووساڵ درێژكرده‌وه‌.


به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه‌ به‌رواری‌ ئه‌مڕۆی‌ له‌سه‌ره‌، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق بڕیاری دا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ دوو ساڵ كه‌ له‌ 7ی ئه‌م مانگه‌دا ته‌مه‌نی یاسایی كۆمسیۆنه‌كه‌ به‌سه‌رچوو بووه‌.

درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی كۆميسیاران بووه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌باره‌ی پرسه‌كه‌وه‌ بڕیاری لێدراوه‌.

22ی ئایاری 2024 په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌مواری دووه‌می یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی دا و ته‌مه‌نی كۆمسیۆن تا به‌رواری 6ی 1ی 2025 درێژكرایه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو 6ی ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر داوای مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كرا.


PM:04:34:08/01/2025








ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت