سوودانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پزیشکیان: داواکارین سنوورێک بۆ دەستوەردانی دەرەکی لە سووریا دابنرێت


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ چوارشەممە، 8ـی 1ـی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود پزیشیکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "سەردانەکەم بۆ تاران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانمانە."

لە کۆنگرەکەدا مەسعود پزیشکیان رایگەیاند، "بیروڕامان لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گۆڕیەوە بەتایبەت هاوکارییە دوولایەنەکان لە هەموو بوارەکاندا، هەردوو وڵات روانگەی هاوبەشمان لەسەر رووداوەکانی سووریا هەبوو، هێمن و ئارامی و پاراستنی یەکپارچەیی سووریا و پێویستیی دەرچوونی رژێمی زایۆنی لە ناوچەکە، بابەتی کۆبوونەوەکەمان بوو".
 
سەرۆککۆماری ئێران لە بەشێکی قسەکانی دا باسی لەوە کرد، "گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت لەگەڵ عێراق، لە پێشینەی کارەکانمان دەبێت".

لە بەرامبەردا سوودانی لەبارەی سووریا قسەی کرد و  وتی، "سەقامگیریی سووریا، کلیلی سەقامگیریی ناوچەکەیە و داوا دەکەین سنوورێک دابنرێت بۆ دەستوەردانی دەرەکی کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی سووریا دەگەیەنێت".
  
سوودانی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق رایگەیاند، "عێراق دووپاتی دەکاتەوە سوورە لەسەر بنیاتنانی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتی".


PM:12:52:08/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو