كه‌ناڵی حه‌ده‌س: ئیسماعیل قائانی به كۆمه‌ڵێك دۆسێوه له به‌غدایه
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی و ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی بڵاویانكرده‌وه كه ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به كۆمه‌ڵێك دۆسێوه له به‌غدایه و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببێته‌وه.
ئه‌و میدیایانه رایانگه‌یاندووه كه ئیسماعیل قائانی به سه‌ردانێكی "نهێنی” له به‌غدایه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان و خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ئامانجی تاووتوێكردنی چه‌ند دۆسێیه‌ك.
ئه‌و میدیایانه به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به ئاگادار ناویان بردووه و ناوه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه، ده‌ڵێن: "رۆژی یه‌كشه‌ممه، ئیسماعیل قائانی به سه‌ردانێكی نهێنی گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌جیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه".
ده‌شڵێن: "بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا قائانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجام بدات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه" له میانی دیداره‌كانیدا قائانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، كۆمه‌ڵێك دۆسێ تاووتوێ ده‌كات، له‌وانه‌ش سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان و به‌یاساییكردنی چه‌كه‌كانیان و لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان و ره‌نگه كار بگاته ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌م گرووپه چه‌كدارانه بگۆڕێن بۆ هێز یان به‌ره‌ی سیاسی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "هاوكات ورده‌كاریی رووداوه‌كانی سوریا و كۆنترۆڵكردنی ئاسایشی ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كرێت بۆ رێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش".
ئه‌م سه‌ردانه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ به‌غدا به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئێران دێت كه به نیازه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامی بدات.
PM:04:00:06/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت