سودانی: سیستمی سیاسی ئێمه رێگه به‌تاكڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاتدا نادات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه یه‌كێك ده‌ستكه‌وتنه‌كانی سیستمی دیموكراتی وڵات ئه‌وه‌یه كه رێگا به تاكڕه‌وی له ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی سه‌ركێشی نادات، ده‌شڵێت: "سوپا خزمه‌تی هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كات".
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له وتارێكدا له یادی 104 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراقدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه "سوپای عێراق ساڵانێك گرفتاری سیاسه‌ت و شه‌ڕه بێماناكان بوو، به‌هۆی هه‌ژموونی رژێمی دیكتاتۆره‌وه كه چه‌ندین شه‌ڕی بێمانای ئه‌نجامدا و وایكرد سوپا ماندوو بێت و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
سودانی وتی: "دوای دیكتاتۆریه‌ت سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی قاره‌مانانه‌ی ئه‌نجام داوه و بووه‌هۆی له‌ناوبردنی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا".
وتیشی: "سیستمی سیاسی ئێمه رێگه به‌تاكڕه‌وی و ئه‌نجامدانی سه‌ركێشی نادات كه وێرانبوونی وڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "حكومه‌ت له پێكهێنانیه‌وه پاڵپشتی سوپا بووه و باشترین چه‌كی بۆ سوپای عێراق دابینكردووه".
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق راشیگه‌یاند كه سوپا كۆڵه‌كه‌ی به‌هێزی بنیاتنانی ده‌ستووری دیموكراتییه.
PM:03:03:06/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت