سه‌رۆك كۆماری عێراق: په‌یامی ئێمه پاراستنی گه‌ل و ئازادی و ده‌ستوور و سه‌قامگیری سنووره‌كانه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند كه په‌یامی ئێمه پاراستنی گه‌ل و ئازادی و ده‌ستوور و سه‌قامگیری سنووره‌كان و نه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5 ی كانوونی دووه‌می 2025 د.له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆمار و فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، دوپاتی كرده‌وه كه "ئاڵنگاریه ئه‌منییه‌كان كه رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه به‌رده‌وام له زیادبووندان، ئه‌مه‌ش له هه‌موو كاتێك زیاتر هانمان ده‌دات بۆ یه‌كخستنی ڕیزه‌كان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناكۆكییه سیاسییه‌كان و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتمانی به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته سیاسییه ته‌سكه‌كاندا".
د.له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید له وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی 104 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراقه‌وه وتی: "په‌یامی ئێمه پاراستنی گه‌ل و ئازادی و ده‌ستوور و سه‌قامگیری سنووره‌كان و نه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه".
وتیشی: "كه‌سانێكیش هه‌ن كه هێشتا بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕژێمی پێشوو ده‌كه‌نه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات، كه‌تا ئێستاش كاریگه‌رییه‌كانی سته‌مكاریه‌كانی گه‌واهیده‌ری ده‌ستدرێژی و دڕنده‌یی و شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی بوونی هه‌یه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی وته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماره به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراقه‌وه:
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، سه‌د و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، یه‌كێك له دیارترین سوپاكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه وه‌ك یه‌كێك له پێویسته‌كانی ته‌واوكردنی بونیادی شانشینی نوێی عێراق دامه‌زرا، كه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری ده‌ره‌كی بووه‌وه.
له‌كاتێكدا ئێمه به شانازیه‌وه ئه‌م ڕووداوه نیشتمانییه گه‌وره‌یه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه، ئه‌و قاره‌مانێتیه‌ی سوپای عێراق به‌بیرده‌هێنینه‌وه تۆماریكرد له‌دژی هێزه تیرۆریستییه‌كان كه ده‌یاویست زیان به عێراق بگه‌یه‌نن، به‌ڵام سوپای عێراق توانی به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان، هێزه‌كانی تاریكی و تیرۆر تێكبشكێنێت كه‌هێزی خۆیان كۆكردبووه‌وه بۆ گڵاوكردنی خاكی عێراق، وه‌ك ده‌ستپێك بۆ دامه‌زراندنی به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، ئه‌م پیلانه تیرۆریستییه هه‌ره‌سیهێنا له‌به‌رده‌م دیواره‌كانی نیشتمان كه‌به خۆڕاگربوو له دژی خواستی شه‌ڕنگێزان.
ئه‌مساڵ یادی دامه‌زراندنی سوپای قاره‌مانمان ده‌كه‌ینه‌وه له كاتێكدا كه ئاسته‌نگه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام له زیادبووندان، ئه‌مه‌ش له هه‌موو كاتێك زیاتر هانمان ده‌دات بۆ یه‌كخستنی ڕیزه‌كان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناكۆكییه سیاسییه‌كان و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتمانی به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته سیاسییه ته‌سكه‌كان، و دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتمانی توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی هه‌بێت و پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی به پێشكه‌وتوترین چه‌ك ده‌بێت له پێشینه‌ی سه‌ره‌كی كاره‌كان بێت. چونكه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به سوپای قاره‌مانمان سپێردراوه ئه‌ركێكی گه‌وره‌یه و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی هه‌ڕه‌شه له سنوور و ئاسایشی عێراق ده‌كه‌ن به به‌رده‌وامیش له‌زیادبووندایه و هه‌ڵه‌یه وابزانین كه له‌دوای شكستهێنانی پیلانه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش عێراق پارێزراوه.
كه‌سانێكیش هه‌ن كه هێشتا بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕژێمی پێشوو ده‌كه‌نه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات، كه‌تا ئێستاش كاریگه‌رییه‌كانی سته‌مكاریه‌كانی گه‌واهیده‌ری ده‌ستدرێژی و دڕنده‌یی و شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی بوونی هه‌یه.
و چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له‌به‌ڵگه‌كانی تاوانكارییه‌كی ڕژێمی پێشوو دۆزرایه‌وه و ئه‌مجاره‌یان له (ته‌ل ئه‌لشێخ)ه كه له‌گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵه‌دا ته‌رمی زیاتر له 200 شه‌هیدی له نێوان منداڵ و ژنێك له كوردانی عێراقی له‌خۆ گرتبوو. له‌ڕۆژی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕستانه‌كه كه‌سانێك هه‌بوون كه گومانیان هه‌بوو و پڕوپاگه‌نده‌یان بڵاوكرده‌وه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشوو ، لێره‌وه ده‌ڵێین و داوای پشتیوانی و هاوكاری بۆ سوپای عێراق ده‌كه‌ین كه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌یامی ڕژێمی پێشوو له‌بونیادنانی سوپادا بونیادی هێزێك هه‌ڕه‌شه بێت بۆ گه‌ل و دراوسێ، ئه‌وا په‌یامه‌كه‌مان بۆ بونیادنانی سوپایه‌كی نیشتمانیه، كه ئه‌ركی پاراستنی گه‌له نه‌ك كوشتن‌یان و هه‌روه‌ها به‌رگریكردن له سنووره‌كان نه‌ك بۆ دروست كردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی درواسێ و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
خودای گه‌وره عێراقییه‌كان و عێراق له هه‌موو زیانێك بپارێزێت.
سڵاوێكی بێپایان بۆ ئه‌ندامانی سوپای قاره‌مانمان و ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كانمان له جه‌ژنه‌كه‌یاندا.
سڵاوی خوداتان لێ بێت.
PM:08:53:05/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت