بەرگریی ئاسمانی عێراق: هێزەکانمان سیستەمی بەرگریی ئاسمانیان بەدەست دەگات
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ یەکشەممە 5ـی 1ـی 2025، فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا هێزەکانی عێراقی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیان بەدەست دەگات.
فەریق موهەنەد غالب ئەلئەسەدی، فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی عێراق ر رایگەیاند: لە ئایندەیەکی نزیکدا، سیستەمی بەرگریی پێشکەوتوویان پێدەگات کە پەرە بە تواناکانی سەربازیی عێراق دەدات وەک هەر سووپایەکی دیکەی پێشکەوتووی جیهان، دەشڵێت: دوای ڕووداوەکانی ساڵی 2014 و دەستبەسەرداگرتنی چەند ناوچەیەکی عێراق لەلایەن داعشەوە، سووپای عێراقی توانیان لە ماوەیەکی کەمدا خۆیان ڕێک بخەنەوە و چاودێرانی سەربازیی دووچاری سەرسووڕمان و شۆک بکەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، هێزەکانی عێراقی ئامادەن هەموو ئەرکێک جێبەجێ بکەن بۆ بەرگریی کردن لە خاکەکەیان.
ئەو فەرماندەیە دەڵێت: دوای ساڵی 2014 توانا سەربازییەکانی عێراق لەڕووی چەک و لۆجیستیەوە زۆر بەرزبووەتەوە، فەرماندە و ئەفسەرە سەربازییەکانیان گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرزی شارەزایی و ڕۆشنبیریی سەربازیی کە پێویستن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئالەنگارییەکانی ڕوو لە عێراق دەکەن.
PM:07:03:05/01/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت