راوێژکارێکی سوودانی بۆ وەبەرهێنان: دەست بە بەرهەمهێنانی شیری منداڵان دەکەین


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ یەکشەممە 5ـی 1ـی 2025، راوێژکاری سوودانی بۆ کاروباری بەرهەمهێنان رایگەیاندو، لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ بەرهەمهێنانی شیری منداڵان.

محەمەد نەجار راوێژکاری سوودانی بۆ کاروباری بەرهەمهێنان رایگەیاندووە، 12 رێککەوتنیان لە بواری بەرهەمهێناندا ئیمزا دەکەن لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان، کە لەنێوانیاندا رێککەوتن دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی شیری منداڵان لە ناوخۆی عیراقدا.

باسی لەوەشکردووە، رێککەوتنەکان تاوەکو مانگی ئازاری داهاتوو ئیمزا دەکەن و کۆمپانیاکانیش ئەمریکی و بەریتانی و فەرەنسین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو 12 رێککەوتنە لە چەندین بواری جیاوازدا دەبن، لەناویشیاندا پەرەپێدانی کەرتی پاراستنی وزە بۆ پاڵپشتی کەرتی کارەبا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە گرنگترین خاڵی ناو رێککەوتنەکان بەرهەمهێنانی شیری منداڵانە، کە کەرتێکی ناڕێکخراوە لە عیراقدا، بۆیە دەیانەوێت رێککەوتن بکەن بە مەبەستی ئەوەی دەست بە کاری هاوبەشی بکەن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا جیهانییانەدا، بۆ ئەوەی عیراق ببێتە خاوەنی بەرهەمی شیری ناوخۆی وڵاتەکەی خۆی و ئەو کەرتە رێکبخاتەوە.


PM:05:50:05/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت