بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کۆمسیۆن پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵا سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبێتەوە.


رۆژی پێنجشەممە 2ی کانونی دووەمی 2025، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "بە پشتبەستن بە مادەی 58/یەكەمی دەستوور و مادەی 34/سێیەم لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران و بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی هاتنی ئەركی دەستەی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و بە پشتبەستن بەو داواكارییەی كە لەلایەن دەستەی كۆمیساریاوە پێشكەش كراوە بە پشتبەستن بە مادەی 7/یەكەم لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان یاسای ژمارە 31ی ساڵی 2019وەك هەموار كراوەتەوە، داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەم بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی لە رۆژی یەكشەممە 5-1-2025 كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئامانجی دانیشتنەكە بڕیاردان لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی پۆستی دەستەی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان".



AM:08:34:05/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت