عێراق بڕی 50 ملیار دیناری لە گەندەڵكاران وەرگرتووەتەوە
وێستگەنیوز-
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆربەی وەزارەتەكان و پارێزگاكان لیژنەی لاوەكییان پێكهێناوە بۆ راگرتنی بە هەدەردانی سامانی گشتی و ساڵی رابردووش توانیویانە بڕی 50 ملیار دینار لە گەندەڵكاران وەربگرنەوە.
عالیە نوسەیف، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە وەرگرتنەوەی پارە لە گەندەڵكاران لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی عێراقی راگەیاند، "حكومەتی عێراق لە ساڵی رابردوودا توانیویەتی 50 ملیار دینار لە گەندەڵكاران وەربگرێتەوە و گەندەڵكاران دادگایی بكات".
وەک ئاماژەی بەوەکردووە، "هەوڵەكانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی زۆرینەیان خۆیان لە بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانەی كە بەشدارن لە فایلەكانی ساختەكاری خانووبەرە بینیوەتەوە ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپامی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆربەی وەزارەتەكان و پارێزگاكان لیژنەی لاوەكییان پێكهێناوە بۆ راگرتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی و رێگریكردن لە گەندەڵی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی".
PM:11:04:04/01/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت