پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆن ئەنجام دەدات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی کانونی دووەمی 2025، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای كرد یەكشەممەی داهاتوو دانیشتنێكی تایبەت ئەنجام بدرێت.
مەشهەدانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ناردووە تیادا هاتووە، "بە پشتبەستن بە مادەی 58/یەكەمی دەستوور و مادەی 34/سێیەم لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران و بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی هاتنی ئەركی دەستەی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و بە پشتبەستن بەو داواكارییەی كە لەلایەن دەستەی كۆمیساریاوە پێشكەش كراوە بە پشتبەستن بە مادەی 7/یەكەم لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان یاسای ژمارە 31ی ساڵی 2019وەك هەموار كراوەتەوە، داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەم بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی لە رۆژی یەكشەممە 5-1-2025 كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئامانجی دانیشتنەكە بڕیاردان لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی پۆستی دەستەی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان".
PM:04:34:02/01/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت